|
به‌ره‌و بنیاتنانی حیزبه کڕێکاریه ئینتێرناسیۆناڵه نوێکان[1]نوسینی: ئاڕۆن ئام، 10.11.2006وه‌رگێڕانی: ئه‌یوب ڕه‌حمانی، 4ی جۆزه‌ردانی 2707
به دوای بنیاتنانی حیزبی هه‌ڵبژاردنی ئاڵتێرناتیڤی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و کار WASG و ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی که بۆ پێکه‌وه کار کردن له گه‌ڵ حیزبی چه‌پی ئاڵمان PDS هاتۆنه‌ته گۆڕ، پرسیارێک به هه‌مو تواناوه دێته پێشه‌وه: کڕێکاران، بێکاران و ڵاوان پێویستیان به چ حیزبێکی چه‌پ هه‌یه؟ کام به‌رنامه و په‌یڕه‌و و پڕۆگرام، کام سیاسه‌ت و کامه چوار چێوه پێویست و زه‌ڕوریه؟ ئه‌م پرسیارانه به‌س له ئاڵمان نایه‌نه پێش، به‌ڵکو له هه‌مو جیهان. خاوه‌نکار و سیاسه‌تمه‌داره‌کان، له هه‌مو قوژبنێکی ئه‌م جیهانه پانوبه‌رینه‌دا که‌وتوونه‌ته ویزه‌ی ده‌سکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ژێر پێی ده‌خه‌ن، حه‌قده‌سته‌کانیان که‌مکردۆته‌وه، زۆربه‌ی کرێکارانیان له سه‌ر کاره‌کانیان ده‌ر کردوه و خۆشیان پڕاوپڕ به چه‌کوچۆڵ و سه‌رمایه به‌هێز و ته‌یار کردووه. کڕێکاران و زه‌حمه‌تکێشان که زۆربه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی جیهانن پێویسته له هه‌مو شوێنێک خۆیان بۆ ئه‌و حیزبه ته‌رخان بکه‌ن که پشتیوانی به‌بڕشت له داخوازیه سیاسیه‌کانیان ده‌کات، داخوازی و هه‌ڵسورانه‌کانیان پێکه‌وه گرێده‌دات و هه‌روه‌ها وڵامی به‌جێ له دژی کرده‌وه نامرۆڤایه‌تیه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری پێیه. له وڵاتانی وه‌ک سکاتله‌ند و بڕێزیل، حیزبی چه‌پی نوێ سه‌ریان هه‌ڵداوه که له جوڵانه‌وه ئێعتێڕازیه‌کان ده‌وریان گێڕاوه و نوێنه‌ریان له پاڕله‌مان هه‌یه. له بریتانیا و بلژیک له حالی حازردا دروستکردن و بنیاتنانی حیزبێکی نوێ له ناو سه‌ندیکاکان و تێکۆشه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به شێوه‌ێکی جیدی قسه و باسی له سه‌ر ده‌کرێت. له ئیتالیا و هۆڵه‌ند له ناو ته‌شه‌کوله کۆن و جێکه‌وتوه‌کاندا له مێژه ئه‌م قسه و باسانه ده‌کرێن و به‌رده‌وام بون و گرنگیان پێده‌درێت.
سۆسیال دێمۆکڕاسیدهیان ساڵه که سۆسیال دێمۆکڕاته‌کان (له هه‌ندێ وڵاتیش حیزبه کۆمۆنیسته‌کان) هێزێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و قسه و باس بون له ناو جوڵانه‌وه کرێکاریه‌کاندا. ئه‌مه ئێستا ئیتر به مێژو سپێردراوه. سۆسیال دێمۆکڕاته‌کانی ئاڵمان له ساڵی 1990ه‌وه تا کو ئێستا له 950000 ئه‌ندام، 400000 ئه‌ندامیان له ده‌ست داوه. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1995ی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئاڵمانی فێدڕاڵ، 2300000 (دو میلیۆن و سێسه‌دهه‌زار) ده‌نگیان له‌ده‌ست دا. له‌و کاته‌وه که ئه‌م حیزبه له ساڵی 1945 پڕۆگرامه‌کانی به شێوه‌ێکی به‌رچاو گۆڕی، ئیتر ڕاده‌ی په‌یوه‌ندی کرێکاران و بێکاران له گه‌ڵ ئه‌م حیزبه ڕۆژ له گه‌ڵ رۆژ که‌متر ده‌بوه‌وه. له‌م جۆره نمونانه له وڵاتانی تریش زۆر ده‌بیندرێن. بۆ نمونه New Labour له وڵاتی بریتانیا له نوێترین هه‌ڵبژاردنه مه‌نته‌قه‌یه‌کان، گه‌وره‌ترین دۆڕاندن و زه‌ره‌ری له هه‌ڵبژاردنه‌کان، که له 30 ساڵی ڕابوردوه‌وه تا کو ئێستا نه‌دیترابو، لێکه‌وته‌وه. له ساڵی 1997ه‌وه که تۆنی بلێر له‌م حیزبه‌وه بو به سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا، 200000 ئه‌ندام له 400000 ئه‌ندام که‌م بونه‌وه و وازیان له New Labour هێنا. ئه‌گه‌ر چی که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م حیزبانه ئه‌و کاتیش له شێوه‌ی سه‌رمایه‌داری بون، به‌ڵام ده‌یان ساڵ بو که ئه‌م حیزبانه له ناو چینی کڕێکاردا بنه‌ماێکی به هێزیان بو و زۆر که‌س به حیزبی خۆیانیانی ده‌زانی. به‌ڵام به شوێن ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که له 15 ساڵی ڕابوردوه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا وه‌کو، سه‌رهه‌ڵدانی دوباره‌ی ئابوری بازاری ئازاد له وڵاتانی ئوروپای ڕۆژهه‌ڵات، کز کردنی چه‌پ و هێڕشی نێئۆلیبڕاله‌کان، ئه‌م حیزبانه به ته‌واوی خه‌ڵکیان لێ دورکه‌وته‌وه. قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری هه‌ر دێت و قوڵتر ده‌بێته‌وه. شه‌ڕی په‌یداکردنی بازاری نوێ و وزه‌ی کاڵ هه‌ر دیت و گه‌وره‌تر و قه‌یرانیتر ده‌بێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رانی کارخانه گه‌وره‌کان و قازانج دروستکه‌ره‌کان، ڕێگاێکی سه‌ختیان گرتۆته پێش، هه‌ر به‌م پێیه موقاومه‌ت و شۆڕشیش سه‌ختتر و چۆته قۆناخێکی نوێتر و سه‌ختتره‌وه.
حیزبه چه‌په نوێکانسهرههڵدانی ته‌شه‌کولهاێکی کرێکاری که پشتیوانی له چینی کرێکار بکاتن، له سه‌ر کار، له ناو سه‌ندیکاکان و ئه‌وانه‌ی که له زۆربه‌ی به‌شه‌کانی تری شار دابه‌ش بون و دامه‌زراون، هێشتا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردندان. دروست کردنی نوێنه‌رێکی ڕاسته‌قینه بۆ چینی کرێکار و بۆ بێکاران، به دوا تێپه‌ڕاندنی پڕۆسه‌ێکی دور و دڕێژدا دروست ده‌کرێت و به سه‌رئه‌نجام ده‌گات، ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌نۆکه ماوه‌ێکی کورته ده‌ستی پێکردوه. دو سال له‌مه پێش له وڵاتی بڕێزیل حیزبی بۆ سوسیالیزم و سه‌ربه‌خۆیی (P-SOL) پێی نایه ژیانه‌وه. ئه‌و حیزبه له لایه‌ن مه‌جموعه‌ێک له کۆنه چه‌په شۆڕشگێڕه‌کان، ڕێکخراوه سۆسیالیستیه‌کان، و له ئه‌ندامه کۆنه‌کانی حیزبی کاری بڕێزیل (PT) دروست کراوه، که له گه‌ڵ Lula da Silva (سه‌رۆک کۆماری ئێستای بڕێزیل) له ناو حکومه‌تدا سیاسه‌تێکی نێئۆلیبڕالی ده‌به‌نه پێشه‌وه. هه‌ر وه‌ها له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری، ئه‌ندامی P-SOL هێلۆیزا هێلێنا به‌س 6.85 ده‌رسه‌دی هێنابوه‌وه و له واقیعدا بۆ ئه‌وه‌ی که له ساڵی 2004 ڕێگای خۆ کاندید کردن به P-SOL بدڕێت، ئه‌ندامه‌که‌نیان توانیبویان به کۆکردنه‌وه‌ی 800000 ئیمزا توانای خۆ کاندید کردن به‌ده‌ست بێنن. له وڵاتی سکاتله‌ند حیزبی تازه له دایک بو به ناوی حیزبی سۆسیالیستی سکاتله‌ند(SSP) توانی 6 کورسی پاڕلمانی به ده‌ست بێنن. ڕۆڵی به‌رچاو بۆ ئه‌م سه‌رکه‌وتنه ئه‌و هه‌ڵسوڕاو‌انه گێڕابویان که 15 ساڵ پێشتر که‌مپینهاێکی دژی یه‌کسانی ماڵیاتیان له وڵات وه‌ڕی خستبو. (وه‌رگێڕ: یه‌کسانی ماڵیات ده‌ڵێت که هه‌مو که‌سێک به بێ له به‌ر چاو گرتنی داهاتی، زۆر بێت یا که‌م، به یه‌ک ئه‌ندازه ماڵیات ده‌بێ بدات!) تۆمی شێریدان، به ناو بانگترین و ناسراوترین ئه‌ندامی SSP که به بۆنه‌ی که‌مپینه دژی ماڵیاته‌کان خرابوه زیندان، ڕێک به دوای هاتنه ده‌ر له زیندان، له شاره‌داری گڵاسگۆو گه‌وره‌ترین شاری سکاتڵه‌ند ده‌ستی به کار کرد و دواتریش بۆ پاڕلێمانی سکاتڵه‌ند هه‌ڵبژێردرا. ئه‌م حیزبه ڵاوه (SSP) هه‌ر زۆر زو توشی قه‌یرانێکی قوڵ بو. ده‌لیلی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌م قه‌یرانه ئاڵ و گۆڕه فیکری و سیاسیه‌کانی ڕێبه‌ری حیزبه‌که بو، له به‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌یاڵاتی سکاتله‌ندێکی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆی له ناو بنه‌ما فیکریه‌کانی سه‌رمایه‌داریدا ده‌بینیه‌وه. هه‌ر بۆیه کۆمه‌ڵێک ئاژاوه و دوبه‌ره‌کایه‌تی و کێشه‌ی شه‌خسی خۆیان کێشایه ناو حیزبه‌که. ئاکامه‌که‌ی ئه‌وه بو که هاوینی ئه‌مساڵ(2006) حیزبه‌که بو به دو که‌رته‌وه. له ژێر مه‌سئولیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیس تۆمی شێریدان و ڕۆزماری بیڕنێ و هه‌روه‌ها به به‌شداری ئه‌ندامانی (CWI) نۆهه‌مین کۆنگره‌ی جیهانی، کۆمیته‌ی کرێکارانی ئینتێرناسیۆنال، جوڵانه‌وه‌ی سوسیالیستی سکاتله‌ند(SSM) له دایک بو. که له کۆنفڕانسی دامه‌زڕاندندا 600 که‌س به‌شداریان کردبو.
کۆبونه‌وه‌کانی حیزبه کرێکاریه‌کان بۆب کڕۆو، سه‌رۆکی گشتی سه‌ندیکای کرێکاری ڕێگای ئاسنی بریتانیا RMT، له مانگی ژانویه‌ی ئه‌مساڵ(2006) هه‌موانی بۆ کۆنفڕانسێک بانگ هێشت کرد، بۆ ئه‌وه‌ی که له سه‌ر New Labour و هه‌ندێک بابه‌تی نوێ و له‌وانه حیزبێکی کرێکاری نوێ قسه و باس بکرێت. زیاتر له 300 که‌س به‌شداریان له‌م کۆنفڕانسه‌دا کردبو. 3 مانگ دواتر سه‌دان که‌س له کۆنفڕانسێکی هه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا و له مه‌ڕ دڕوست کردنی حیزبێکی کرێکاری به‌شداریان کرد. له ناو ئه‌م به‌شدار بوانه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی له ناو ئه‌ندامانی هه‌ێئه‌تی مودیریه‌تی سه‌ندیکا نه‌ته‌وه‌یه‌کان(nationaler Gewerkschaften)، شاره‌داریه‌کان و ئه‌ندامانی CWI، هه‌روه‌ها داڤه ڵێنیست که له هه‌شتاکاندا به شێوه‌ی ژێر زه‌وینی و شاراوه کاری سیاسی ده‌کرد و کۆمه‌ڵێکی به‌ر چاو له هه‌ڵسوراوه مه‌ده‌نی، کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ندیکایه‌کان به‌شداریان کردبو. ئه‌م کۆنفڕانسه وه‌زیفه‌ی داهاتوی خۆی له سه‌ر ئه‌مه دیاری کرد، که له‌مه به دوا بیر له دروستکردنی حیزبێکی نوێی کرێکاری بکرێته‌وه، ده‌لیل و ڕێگای بۆ بدۆزڕێته‌وه و کۆبونه‌وه‌ی بۆ وه‌ڕێ بخڕێت و هه‌روه‌ها ئیمزای بۆ کۆ بکڕێته‌وه. له بریتانیا هه‌روه‌ها به سه‌رپه‌ره‌ستی نوێنه‌ری پاڕله‌مان جۆرج گاڵۆوای تاکتیکێکی نوی به ناوی ڕێسپێکت به واتای ئیحتیڕام خوڵقاوه. جۆرج گاڵۆوای له هه‌ڵبژاردنه مه‌نته‌قه‌یه‌کانی مانگی مای ئه‌مساڵ(2006)، 16 پۆستی شاره‌داریه‌کانی برده‌وه. خاڵی قورسایی ئه‌م تاکتیکه که ناوی ڕێسپێکتی لێ نرا، پشتیوانی له که‌مایه‌تیه موسوڵمانه (به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خاریجی) کانی 16 مه‌نته‌قه بو که زۆرینه‌ی ئه‌م مه‌نته‌قانه موسوڵمانیان تیا نیشته‌جێ بوه، که دوازده مه‌نته‌قه‌یان له تاوێڕ هامڵێتسی له‌نده‌ن هه‌ڵکه‌وتون. له وڵاتی بلژیک به دوا دو دانه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له دوازده مانگی ڕابوردودا و 18 ساڵ به‌شداری سۆسیال دێمۆکڕاته‌کان له ناو حکومه‌تدا و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی که‌سایه‌تی ڕاستی توندڕه‌و وه‌کو ڤڵامس بێڵانگ (نه‌ک به هۆی نه‌بونی جوڵانه‌وه‌ێکی ئاڵتێرناتیڤی چه‌پی به هێز) بانگه‌وازێکی به هێزی که‌سایه‌تیه چه‌په‌کان له ژێر شیعاری "سیاسه‌تێکی دیکه لازمه، سیاسه‌تێکی دیکه مومکینه" کرا. ده‌ستپێکی ئه‌م ئیبتیکاری عه‌مه‌له یه‌که‌م جار له لایه‌ن جێف سلێخس (21 ساڵ نوێنه‌ری پاڕلمان بۆ سۆسیال دێمۆکڕاته‌کان)، لۆد ڤانوتریڤ (5 ساڵ نوێنه‌ر له پاڕلمانی ئوروپا بۆ سۆسیال دێمۆکڕاته‌کان) و هه‌روه‌ها جۆرج دێبونه به‌ڕێوه به‌ری دڕێژماوه‌ی سه‌ندیکای کرێکاری ABVV/FGTB و یه‌کێک له تێئۆریسیه‌نه‌کانی سۆسیال دێمۆکڕاته‌کان بون. له ناو ئه‌م جوڵانه‌وه کرێکاریه نوێیه‌دا ده‌بێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵ (2006) هه‌ڵبژاردنێک له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی وابه‌سته‌گیه سیاسیه‌کانیان بکه‌ن. به دوا کۆمه‌ڵێک قسه و باس که نوێنه‌ری کرێکاره‌کان پێکه‌وه کردیان و کۆمه‌ڵێک کۆبونه‌وه له‌م باره‌وه کرا، بڕیار درا که کۆبونه‌وه‌ێکی هه‌مه‌لایه‌نه و گشتی له 28ی ئۆکتۆبر ڕابگه‌ێنن، بۆ ئه‌وه‌ی که له‌وێ جوڵانه‌وه‌ێکی سیاسی دژی نێئۆلیبڕاله‌کان ده‌ست پێبکه‌ن. له وڵاتی فه‌ڕانسا ئیبتیکاری عه‌مه‌لێک بۆ دروست کردنی حیزبێکی کرێکاری نوێ زۆر له مێژه به سه‌ر چوه. موقاومه‌ت و به‌رگری دژی گۆڕانی یاسای پارێزگاری ده‌رکردن(ئیخڕاج)، خۆ پیشاندانه یه‌ک له دوا یه‌که‌کان دژی لێپێن و فاشیسته‌کانیتر، هه‌روه‌ها ده ده‌رسه‌د بۆ هه‌ر دوک کاندیداتۆڕه‌کانی تڕۆتسکیسته‌کان له لایه‌ن LO و هه‌روه‌ها LCR له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ساڵی 2002 ئه‌و پتانسیێه‌ڵه‌یان له خۆیان نیشان دا، به‌ڵام به داخه‌وه تاکو ئێستاکه‌ش نه LO و نه LCR یش هه‌نگاوێکی به که‌ڵک و کۆنکڕێتیان له‌م باره‌وه هه‌ڵ نه‌گرتوه.
ئاسۆکان و دورنهماکانله پاڵ ئه‌م دروست کردنی حیزبی نوێیانه و ئه‌م که‌مپین و خۆپیشاندانانه، جار و بار حیزبهاێکیش په‌یدا ده‌بن که مێژوێکی دور و درێژیان هه‌یه و مه‌رکه‌زێکی جێگای باوه‌ڕیان بۆ کرێکاران و ڵاوان پێک هێناوه. ئه‌م مه‌زیه‌تانه له ئیتالیا زۆرتر RC له خۆی ده‌گرێت که له حیزبی کۆمۆنیستی کۆنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبو. له وڵاتی هۆله‌ند جه‌ڕ و به‌حسه‌کان و قسه و باسه‌کان له ناو حیزبی سۆسیالیستی ئه‌وێ که حیزبێک بو به بنه‌مای مائۆئیستی، شکه‌ستی خوارد. له مانا و تێگه‌یشتنێکی بڕیار ده‌ره‌وه‌وه له کاته‌کانی داهاتودا ئێمه ده‌بێت به‌شهاێک له چینی کرێکار پێک بێنین، که هه‌ڵسوراو بین، خۆمان سیاسی که‌ینه‌وه، خۆمان بونیادی و ڕیشه‌یی بکه‌ینه‌وه، و نه‌تیجه‌ی نیهایی وه‌رگرین. جار و بار و به‌تاکه که‌س له موباریزه سه‌ر هه‌ڵ بێنین و پاشان له ئه‌وه‌ڵه‌وه له گه‌ڕه‌ک و له مه‌نته‌قه، و پاشانیش له سه‌تحی حکومه‌تدا قه‌رار بگرین و یا له ناو کاندیداتۆڕه‌کاندا بین. له لاێکی تره‌وه ده‌بێت ڕێبه‌ری جوڵانه‌وه کرێکاریه‌کان، به‌ڕیوه‌به‌رانی مانگرتنه‌کان و سه‌ندیکاکان حیزبی سیاسی نوێ دروست که‌نه‌وه و به‌ڕێوه‌ی به‌رن، هه‌مو پێکه‌وه یه‌کده‌نگ ببنه‌وه. باش وایه که له له‌ت بونی سۆسیال دێمۆکڕاته‌کان ده‌رس و ته‌جروبه وه‌رگرین و ئیتر تخونیان نه‌که‌وین، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وان ئێستا ئیتر خاڵی له مانان. به زۆر ده‌لیلی تایبه‌ته‌وه پێکه‌وه گڕێ خواردنی حیزبه سۆسیالیسته‌کانی ئه‌مڕۆ، به شه‌رتێک که ئه‌وان هێندێک بنه‌مای باشیان هه‌بێت، ده‌توانن پێکه‌وه ڕۆڵێکی به‌رچاو بگێڕن. به دڵنیایه‌وه ئه‌مانه هه‌ر وا به ئاسانی ناکرێن، به‌ڵکو به دوا ڕێگا و پڕۆسه‌ێکی دور و درێژ و پڕ له چه‌رمه‌سه‌ری ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌گه‌نه ئه‌نجام، هه‌ر بۆیه ده‌بێت کاریان بۆ بکرێت. به بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه که ئێستا سه‌رمایه‌داری خۆی له فازێکی دۆڕاودا ده‌بینێت، و ڕێفۆڕمیسته‌کان مه‌یدانێکی زۆر که‌میان هه‌یه بۆ مانۆڕ و کار و خۆ نیشاندان، هه‌ر زۆر خێرا حیزبه چه‌په نوێیه‌کان ئاڵتێرناتیڤێک ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێگایان، یا ده‌بێت موقاومه‌تێکی موسه‌مه‌م و به ئیمان ڕێکبخه‌ن، یا خۆ ده‌بێت له سه‌ره‌وه ئیڕاده بکه‌ن و ببنه ئه‌هرومی فشار له سه‌ره‌وه.
SAV و ڕێکخراوه ده‌سته خوشکه‌کانی(هاوبیرانی) خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به هێز ده‌که‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌تیجه‌ێکی باشتر له ڕکود کردنی حیزبه سۆسیال دێمۆکڕاته‌کان و حیزبه کۆمۆنیسته کۆنه‌کان وه‌ده‌ست خه‌ن. دۆڕاندن و ڕکودی ئه‌وان به دوا قه‌بوڵکردنی سه‌رمایه‌داری و پشت کردن له سۆسیالیزم به ده‌ستی خۆیان ده‌ستی پێ‌کرد. له پێشدا ده‌بێت سیاسه‌تی واقیعی ڕه‌چاو بکه‌ین، ئه‌وجار بچینه ناو به‌رنامه‌وه. لێره‌دا ده‌بێت ده‌رسه‌کان وه‌ربگرین و به‌کاریان بێنین. ئه‌و حیزبانه زه‌ڕورن بێن له گه‌ڵمان که ئاماده بن له به‌رانبه‌ر حاکمه‌کان و جابره‌کان خۆڕاگری و موبارزه بکه‌ن. پڕۆگڕامێکی سۆسیالیستی بۆ ئه‌م حیزبانه پێویسته.
کورته‌ێک له سه‌ر WASG: WASG واته هه‌ڵبژاردنی ئاڵتێرناتیڤی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و کار، حیزبێکی چه‌پی ئاڵمانیه. خۆیان له جه‌ریانی ساڵی 2004 دا، له حاڵێکدا که زۆربه‌یان ئه‌ندامه‌کانی ڕه‌خنه‌گری سۆسیال دێمۆکڕاتی حاکمی ئاڵمان و ئه‌ندامانی سه‌ندیکا کرێکاریه‌کانن، که له ئه‌وه‌ڵه‌وه به ناوی ئیتیحادیه‌ی، هه‌ڵبژاردنی ئاڵتێرناتیڤی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و کار (Wahlalternative Arbeit und soziale Gerechtigkeit e.V.) ده‌ستیان به هه‌ڵسوران کرد و پاشان له برواری 22ی ژانویه‌ی 2005 تاسیس و بنیاتنانی حیزبیان ڕاگه‌یاند.
سه‌رچاوه: http://www.sozialismus.info/?sid=1811 [1] " وه‌رگێڕ: مه‌به‌ست له‌م وه‌رگێڕانی ئه‌م وتاره‌یه، هه‌م ئاگا کردنه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورده له بیر و بۆچونه جیاوازه‌کانی خه‌لکانی وڵاتانی‌تر و هه‌م دیتنی پشتی ڕوداوه‌کانه و وه‌رگێڕانی هه‌ر مه‌قاله یا مه‌تله‌بێک، ئیلزامه‌ن به مانای دروست یا غه‌له‌ت، قه‌بوڵ یا ره‌دی بیر و بۆچونی ئه‌و نوسه‌رانه نیه! ئه‌گه‌ر که‌م و کوری و ئیشکاڵاتێکیش له ته‌رجومه‌که‌دا ده‌بینرێت یا بم بورن، یا تکایه له‌و هه‌ڵانه ئاگادارم که‌نه‌وه! سپاس" rahmayub@yahoo.de
|
....