|
له رێکه‌وتی٢٩/٤
کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ژماره‌یه‌ک له دۆست و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه ساز درا
سه‌باره‌ت به گفتوگۆکانی ئه‌م دوایانه‌ی ناو حزبی کۆمۆنیستی ئێران و به
پێویستییه بنه‌ڕه‌تی کار و چالاکییه‌کانی به ناوی کۆمه‌ڵه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕ بریتی بوون له چه‌ند کادر و ئه‌ندامانی کۆنی
کۆمه‌ڵه.
ئامانج له کۆبوونه‌وه‌که ئه‌وه بوو که قسه و باسه‌کان له بووارێکی
ته‌سک و بچووکه‌وه که زۆر جار له ماڵان به‌ڕێوه ده‌چوون بخرێته
بووارێکی به‌رفراوانتری گشتییه‌وه بۆ دروستکردنی که‌ش و هه‌وایه‌کی
له‌باری دیموکراسیانه. بۆیه به پێویستمان زانی به پێی توانای شوێن
بانگهێشتی کۆمه‌ڵێك له دۆستانمان بکه‌ین بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا. هاوکاتیش
بڕیار له داهاتوودا هه‌وڵی زیاتر بده‌ین بۆ گرتنی ئه‌م جۆره کۆرانه.
ژماره‌ی ئاماده‌بووانی ئه‌و کۆڕه ٣٠ کاس ده‌بوون. ئه‌مه‌ی که لێره‌دا
ده‌یخوێننه‌وه کورته‌ی روانگه و پێشنیاری ئاماده‌بووانی ئه‌و کۆڕه‌یه.
١ـ کۆمه‌ڵه جێی ئومێد و ئاره‌زوی خه‌ڵکی کوردستانه. چونکه کۆمه‌ڵه دژ
به داب و نه‌ریتی کۆنه له کۆمه‌ڵگادا و به‌رده‌وام هه‌وڵی رێکخستنی
خه‌باتی کرێکاران، جوتیاران، ژنان،خوێندکاران و کارماندانی داوه. کۆمه‌ڵه
توانی له رێکخراوێکی سیاسی بچووکه‌وه ببێته ڕێکخراوێکی به‌رفراوانی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان، بۆیه‌ش پێمان باشه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی
کوردستان هیچیان لێ شاراوه نه‌بێت و به ئاشکرا گوێ بیستی رووداو و
گۆرانکارییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م کا‌ریگه‌ریی دابنێن و
هه‌میش سوود وه‌ربگرن. پێمان وایه له‌ت له‌ت کردنی کۆمه‌ڵه خه‌ساره‌تێکی
گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ک، چونکه کۆمه‌ڵه پشتیوانی خه‌ڵکی
به‌شمه‌ینه‌ت و زه‌حمه‌تکێشی کوردستانه، ناکرێ چه‌ند که‌سێک بیکه‌نه
قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و ته‌سکی حزبی خۆیان.
٢ـ ده‌بێ پرینسیپه‌کانی دیموکراسیه‌ت له ناو حزبدا په‌یڕه‌و بکرێ و که‌س
به بیانووی ئه‌وه‌ی رای جیاوازی هه‌یه سوکایه‌تیان پێ نه‌کرێ. با واز له
ده‌سته‌گه‌ریی و ره‌فتاری نادیموکراسی بهێنرێ، چونکه ره‌خنه و دیالۆگ
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی سالم ئه‌نجام بدرێن، هۆکاری به‌ره و پێشچوونن.
هه‌روه‌ها له‌یه‌نگرانی ره‌وتی کۆمه‌ڵه ده‌بێ له هه‌موو ئیمکاناتێکی مادی
و مه‌عنه‌وی به‌رخوردار بن و وه‌ک یه‌ك سوود له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی
وه‌ک رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن و رۆژنامه وه‌ربگرن. چونکه ده‌زگاکانی
راگه‌یاندن ده‌وری به‌ر چاویان هه‌یه له گه‌یاندنی راستیه‌کانی به
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. با رێبه‌رایه‌تی ببێته باشترین نموونه‌ی ئازادی و
دیموکراسییه‌تێکی وا که ئه‌و که‌سانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی حزبن دان به
هه‌بوونی ئه‌و ئازادی و دیموکراسیه‌ته‌ی ناو حزبدا بنێن.
٣ ـ زۆربه‌ی به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که که‌م یان زۆر جه‌ختیان له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌کرد که ئه‌م هاورێیانه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌بێ به روون و ئاشکرایی
قسه‌کانی خۆیان بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن پلاتفۆرمی سیاسیان هه‌بێت و به رۆشنی
ئاماژه به‌وه بکه‌ن که مه‌به‌ست له "ساخ کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه" کام
کۆمه‌ڵه‌یه،هه‌ر چه‌نده چه‌ند هه‌نگاوێ نراوه و وته‌کانی خۆیان به
چه‌ند نوسراوێکی جۆراوجۆر بڵاوکردۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا له ئاستی پێویستدا
نیه. ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی روون و ئاشکرا سیاسه‌تی خۆیان بخه‌نه روو
سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له کوردستاندا.
٤ ـ کۆمه‌ڵه موڵکی که‌س نیه، به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران شه‌هید و پێوه
ماندوو بوونی خه‌ڵکی زه‌حمه‌ت کێشی کوردستانه، بۆیه ناکرێ بکرێته
قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند که‌سێک، چونکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کۆمه‌ڵه
خاوه‌نی ئایدۆلۆژیاک بووه که ره‌نگدانه‌وه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و
کرێکاری پێوه دیار بووه. ئێمه پێمان وایه که کۆمه‌ڵه پێگه و جێ و
شوێنی خۆی هه‌یه له‌ناو جه‌ماوه‌ردا، چونکه کۆمه‌ڵه هێزێکی چه‌پ و
سوسیالیسیته له ناو کوردستانی ئێران‌دا . ئه‌رکی هه‌موو دڵسۆزانی
کۆمه‌ڵه‌یه که له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بن کۆرو کۆبوونه‌وه‌ی
ئاوا رێکبخه‌ن و ئاڵوگۆری بیر‌ورا بکه‌ن له پێناو پاراستنی ریزه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌دا به‌گه‌رمی تێبکۆش.
له‌گه‌ڵ رێزی به‌رێوه‌به‌رانی کۆڕ
تێبینی:
هه‌ر که‌س تێبینی یان سه‌رنجێکی هه‌یه ده‌توانی به‌م ئێمه‌یله په‌یوه‌ندی
بکات به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕه‌که‌وه.
Latif_2265@hotmail.com
|