|
ئه‌م رچه‌یه هاسان نه‌شكاوه
|
مرۆڤ كه‌ی ده‌توانێ په‌تی ئه‌ستوری زۆرداری
بقرتێنێ، ئه‌گه‌ر ده‌ستی له ناو ده‌ستی
یه‌كدا نه‌بێ و كۆمه‌ڵ نه‌بێ؟! چۆن ده‌كارێ دنیای روناك
بئه‌نگێوێ ئه‌گه‌ر به‌رچاوی خۆی رووناك نه‌بێ و له‌ودیو
روخانی زۆرداری بیری دنیای ئاوه‌دانی و ئاسوده‌یی له
مێشكی‌دا گه‌رای نه‌بێ؟! چۆن بۆی ده‌لوێ به‌گژ هه‌ورا بچێ،
چۆك به قه‌لای زۆردار بێنێ، ئه‌گه‌ر بیری ورد و باسكی
به‌هێز ئامێژه‌نی یه‌كتر نه‌بێ؟! چۆن ده‌توانێ پاش هه‌ر
كه‌وتن، هه‌ستێته‌وه، تۆزی رێگای بته‌كێنێ و ملی رێگا
بگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر وره‌ی به‌رز و هیوای قایم پشتی
نه‌گرێ؟! ....
درێژه‌ی
بابه‌ت |
|
ئێستا له سه‌ره‌تای رۆژانی مان گی
مای، رۆژانی پر جۆش و خرۆش و هه‌وڵی هه‌مه لایه‌نه‌ی
هاوپێوه‌ندی جیهانی كرێكاری داین. جێی خۆیه‌تی له‌م
رۆژانه‌دا یادێك له‌و خه‌باتكارانه بكه‌ینه‌وه و رێزیان
لێ بگرین كه پتر له هه‌شتا ساڵ به‌ر له ئێستا خشتی
بناخه‌ی ئه‌م یه‌كه‌م رۆژه مه‌زن و مێژوویی و
چاره‌نووس‌سازه‌یان داناوه. هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی سه‌ری
رێز له به‌رامبه‌ر ئازایه‌تی و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای بێ
ماندوو بوونی ئه‌و خه‌باتكاره به‌ناو و بێ ناوانه
دانه‌وێنین
درێژه‌ی بابه‌ت |
|
له‌شت ساغ و ته‌مه‌نت درێژ |
مه‌حمه‌دی ساڵحی ئه‌مرۆ ١٨ خاک هلێوه
پاشی تێپه‌ڕکردنی زیاتر له ساڵێک گیران ئازاد کرا و
گه‌ڕایه‌وه ناو کۆڕی خانه‌واده و دۆستان و هاوکاران
و هاورێیانی خۆی.
محمودی ساڵحی به تاوانی هه‌وڵدان بۆ
رێکخستنی رێوره‌سمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مای، رۆژی هاوپشتی
جیهانی چینی کرێکار له زیندان توند کرا و سه‌ره‌ڕای
ناسازی و نه‌خۆشی دژوار زیاتر له ساڵێک له خرابترین
هه‌لومه‌رجی رۆحی و جیسمیدا ڕاگیردار.
گومان له‌وه‌دا
نیه که هه‌ر وه‌ک چۆن هیچ زۆردارییه‌ک له مێژوودا
بێ ئاره‌قه ده‌رنه‌چووه و تاوانی ئاکاره دژی
ئینسانییه‌کانی خۆی داوه‌ته‌وه، کۆماری ئیسلامیش به
هه‌مان شێواز
درێژه |
|
مه‌ینه‌تی " ئه‌لتاشنشینه‌کان"
که‌ی ده‌بڕێته‌وه
ناسر
ئه‌مین‌نژاد |
ده‌یان هه‌زار
ئینسان زیاتر له بیست
و پێنج ساڵ له‌وه پێش که‌وتنه به‌ر لافاوی شه‌ری
کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوان ئێران و عێراق. ئه‌مانه
نه‌ویست له ماڵ و زێدی خۆیان هه‌ڵکه‌ندران و
هه‌ڵوه‌دای ژیانێکی نادیار کران. ژماره‌یه‌کی هه‌ره
به‌رچاویان له ئۆردوگایه‌ک به ناوی ئه‌ڵتاش، له
نزیک شاری رومادییه گیرسانه‌وه.
بارودۆخی ژیانی تاڵی ئه‌م مه‌ینه‌ت‌دیتوانه له
گێڕانه‌وه نایه‌ت. قه‌ڵه‌مێکی به‌هێز و بیرێکیبه‌هێز
و بیرێکی تیژی ده‌وێ بیخاته
درێژه‌ی بابه‌ت |
|
هه‌له‌بجه.
كۆستی هه‌میشه زیندوو
ناسری ئه‌مین نژاد |
هه‌ڵه‌بجه له‌و
رۆژه‌دا به پێچه‌وانه ی
هیرۆشیما و ناکازاکی نه‌ک له لایه‌ن وڵات و دوژمنێکی
ده‌ره‌کی، به‌ڵکو له لایه‌ن هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیداری به‌سه‌ریه‌وه هه‌بوو که‌وته
به‌ر په‌لاماری درندانه و به
چه‌کی قه‌ده‌غه و کۆمه‌ڵکوژیی شیمیائی لێی‌درا. له‌م
رۆژه‌دا و له‌م فه‌رته‌نه‌یه‌دا په‌یکی مه‌رگ‌قڕان و
ڕاسپارده‌ی شه‌ر چه‌ندان‌جار ده‌ست‌ئاوه‌ڵانه له
شه‌قه‌ی باڵیان دا و ئاسمانی کش‌وماتی ئه‌و
ده‌وه‌ره‌یان بڕی تا هه‌ناسه‌ی شارێک ببڕن، تا
زه‌رده‌خه‌نه به‌سه‌ر لێوه‌کانه‌وه قه‌تیس بکه‌ن
درێژه‌ی بابه‌ت |
|
رێگای
ده‌ربازبوون له ته‌نگانه کوێر نه‌بۆته‌وه!
ناسری ئه‌مین نژاد |
به‌وجۆره‌ی پێشبینی ده‌کرا ئه‌رته‌شی تورکیه پاش زیاتر
له مانگێک په‌لاماری
به‌رده‌وامی هه‌وایی ــ به هێزێکی گه‌وره‌ی
پیاده‌نیزام ــ هێرشێکی به‌رینی بۆسه‌ر کوردستان
ده‌ست‌پێکردووه. به پێی هه‌واڵه‌کان پتر له ده
هه‌زار سه‌رباز پانزه کیلومیتر به قووڵایی خاکی
کوردستاندا چوونه‌ته‌خوار و له گه‌لێک شارۆچکه و
ناوچه‌ی جۆربه‌جۆریشدا بنکه و بارگای سه‌ربازییان
دامه‌زراندووه...
درێژه |
|
ئه‌و ڕۆژانه‌ی
مێژوو دروست ده‌که‌ن
به بۆنه‌ی
٢٦ی رێبه‌ندان |
با بگه‌ریینه‌وه بۆ ٢٩ سال
لهمهوپێ ش،
بچین بۆ شاری سه‌قز، له‌و دوایین رۆژانی ریبه‌ندان،
ئه‌و ده‌مانه‌ی كه گه‌رمای جۆش و خرۆشی كۆمه‌لانی
راپه‌ریو،
ته‌نگیان
به وشكهسهرمای سه‌قز هه‌ڵچنیبوو.
ئه‌و رۆژانه‌ی
كه
گوڵه نه‌ورۆزه و نیرگسی ده‌مه‌و
به‌هار زووتر له واده مزگینی به‌هاری
سه‌ركه‌وتنیان ده‌چری.
ئه‌و رۆژانه‌ی كه له هه‌ر لایه‌ك
گڕی
شایی و قاقای پێكه‌نین گه‌رمایی بهه‌خشی جێژنی
سهركههوتن
به سه‌ر سه‌ره‌رۆیی ٥٠ ساله‌ی پاشایه‌تیدا بوو.
.درێژه |
|
هه‌موو شتێک له
باريکیدا ده‌پسێ، زوڵم و زۆر له ئه‌ستوری |
به دڵنیائییه‌وه ده‌ره‌نگ یان ز وو گه‌لانی
ئازاردیتو، خه‌ڵکانی به‌ش مه‌ینه‌ت و کۆمه‌ڵگای
قه‌تیسکراوی ئێران لاپه‌ره‌یه‌کی دیکه
هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و به هیممه‌تی کۆڵنه‌ده‌رانه‌ی گشتی
و به‌ربه‌ره‌کانێ و خۆڕاگری هه‌مه لایه‌نه ده‌توانن
مێژووی خۆیان له‌م نه‌گبه‌تی و له‌م رۆژگاره تاڵه
ده‌رباز بکه‌ن و به دوور له سێبه‌ری ڕه‌شی کۆماری
ئیسلامی هه‌ناسه‌یه‌کی به ئاسوده‌گی هه‌ڵبکێشن.
ئه‌مه ده‌رسی مێژووه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی زۆردار و
هیچ بیرێکی پۆڵکیوی کۆن ناتوانن خۆی لێ‌ده‌باز بکه‌ن.
ئه‌م زنجیره‌ی زه‌بروزه‌نگ و زۆردارییه ده‌بێ بپسێ،
چی‌تر کۆڵی مرۆڤایه‌تی و مێژوو هه‌ڵی‌ناگرێ.
درێژه‌ی بابه‌ت |
|
ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب مراندنی بزوتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌رییه |
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا
ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند بۆ مبێك شاری دیاربه‌كری هه‌ژاند.
تا ئێستا وێڕای زه‌ره‌روزیانێكی زۆری ماددی، كوژرانی
ده‌كه‌س و برینداربوونی سه‌توبیست كه‌سی لێ
كه‌وتۆته‌وه. ئه‌م "كاره‌ساته" مه‌یدانێكی
به‌رفراوانی كردۆته‌وه بۆ ته‌بلیغاتی ریاكارانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆنه‌پارێز و ژنڕاله‌كانی ئه‌رته‌شی
فراوانخوازی توركیه تا به كه‌یفی خۆیان فرمێسكی
درۆینه بۆ خه‌ڵكی سڤیل و بی‌تاوانی ئه‌و شاره و
قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه هه‌ڵوه‌رێنن و "
بێ‌به‌زه‌ییه‌تی ترۆریسته‌كان" به میدیای جیهانی
نیشان بده‌ن. ئه‌مه له لایه، له لایه‌كی دیكه‌ش
بۆته هۆی سه‌رسوڕمانی خه‌ڵك و شه‌پۆلێكی بێزاری و رق
و دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی له كوردستان به گشتی و له
ناو دانیشتوانی
ئه‌و شاره به‌تایبه‌تیشی به دوای خۆیدا هێناوه.
درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
سه‌ركزی و
چاوله‌مستی باشاری هێرش و هه‌ره‌شه‌كانی توركیه
ناكات |
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا
داموده‌زگا ڕاگه‌یێنه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تو ركیه شه‌رێكی
خه‌ست و به‌رینی ته‌بلیغاتی و ڕه‌وانییان له ژێر ناوی
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی «تروریسته‌كان» بۆسه‌ر
ئه‌منیه‌تی قه‌ومی توركیه، دژ به بزوتنه‌وه‌ی
حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی كورد ده‌ستپێكرد. شان به شانی
ئه‌مه‌ش هێرشێكی چڕ‌وپڕ و به‌رینی دیپلوماسی هه‌ر بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته له ئاستێكی فراوانی جیهانیدا له لایه‌ن
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته‌وه به‌ڕێوه‌چوو. ئێستاش زیاتر
له حه‌وتویه‌كه په‌لاماری هه‌وایی و هێرشی تۆپخانه‌یی
ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته بۆ سه‌ر گوند و ناوچه
شاخاوییه‌كانی كوردستان به به‌رده‌وامی به‌رێوه ده‌چێت.
له ئاكامی ئه‌م هێرشانه‌دا سه‌دان كه‌س له ماڵ و حاڵی
خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، كوژران و برینداربوونی
خه‌ڵكێكی زۆری لێ بۆته‌وه
درێژه‌ی بابه‌ت
|
|
فره‌ناوی، نیشانه‌یه‌ك بۆ ڕاڕایی و
نادڵنیایی
ناسری ئه‌مین نژاد
|
«پیاو» نازانێ
چۆنیان ناو بێنێ، سه‌ریان له‌خۆیان و خه‌ڵك و ناو
ریزه‌كانی خۆشیان شێواندووه. به فارسی نه شۆڕشگێرن و نه
زه‌حمه‌تكێش، كه‌چی به كوردی هه‌ردووكیانن. به فارسی
حیزبن و به كوردیش رێكخراو، وه‌رگێڕدراوی ئینگلیسی و
ئاڵمانییه‌كه‌شیان تێكهه‌ڵكێشێكه له‌و دووه.
خه‌ڵك وا فێرببوون كه حیزب به قه‌واره و چوارچێوه‌یه‌كی
سیاسی بزانن كه به پێك‌گه‌یشتن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرنسیب
و ئامانجی دیاریكراو، به پێی بنه‌مایه‌كی فكری هاوبه‌ش بۆ
پێكهێنانی ئاڵوگۆڕێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
له‌ناو كۆمه‌ڵگادا رۆده‌نرێ. ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌و
مه‌به‌ستانه‌یان پێ باش بێت، له ده‌وری ده‌هاڵێن و
له‌ده‌وروبه‌ری خۆیاندا روانگه و بیروڕای ڕاگه‌یاندراویان
شیی‌ده‌كه‌نه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌و پێشی به‌رن و
خه‌ڵكانی زیاتریش له‌خۆیان خڕ كه‌نه‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت |
|
رێبه‌رانی
حکومه‌تی
ئیسلامی ئاوا بیرده‌که‌نه‌وه, ئاواش ده‌دوێن, بوٍیه دنیاشیان ئاوا له خوێناو هه‌ڵكێشاوه.
ئاماده‌کردنی: ناسر ئه‌مین نژاد |
« ئه‌و
تاوانبارانه‌ی كه ئێستا ده‌ستبه‌سه‌رن، له خۆٍوه
تاوانبارنه‌كراون، تاوانی ئه‌وانه زوٍر ئاشكرایه،
ته نیا ده‌بێ به ناونیشان بناسرێن, ئه‌وجار
هه‌موانیان بكوژرێن. ئه‌مانه هه‌ر پیویست ناكا
مه‌حكه‌مه بكرێن، هیچ به‌زه‌یییه‌ك بۆ ئه‌مانه
نه‌هاتووه، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه تاوانبار
هه‌ر له بنه‌ره‌تدا مه‌حكه‌مه‌ی ناوێت و ده‌بێ
بكوژرێ»
« ئێران به
شوێن به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌یه, ئه‌ویش به‌رنامه‌ی
ئیسلامه. هه‌ر كه‌س به چه‌پ یان راستدا هه‌ڵنگوێ
دژه خوایه و ده‌یه‌وی دژایه‌تی خودا بكات و جه‌زای
كه‌سی واش هه‌مان جه‌زایه كه بۆ دژه‌خوا
بڕاوه‌ته‌وه«
درێژه‌ی
بابه‌ت
|
|
ئه‌زموونێكی به‌نرخی بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌زن
ناسری ئه‌مین
نژاد
|
ئه‌مه ده‌رسێكی گه‌وره‌یه و
ده‌بێ لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و سوسیالیستی
له سه‌رانسه‌ری ئێران و كوردستان كه به ده‌ست
دووبه‌ره‌كی و په‌رته‌وازه‌ییه‌وه ده‌ناڵێنن لێی
فێر ببن، ده‌بێ به نه‌ریتی ته‌عامول له‌گه‌ڵ
یه‌كتر و گوێڕاگرتن له‌یه‌كتر ڕابێن، ده‌بێ به‌ر
له ناو بیر له به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه به
گشتی بكرێته‌وه، به‌ر له سنوردانان و خه‌تكێشی
گروهی و تاقمه‌یی، به ته‌نگ كه‌مكردنه‌وه‌ی
كه‌ندوكۆسپه‌كانی سه‌ر رێگا وه بن، ده‌نا خۆری
سه‌ركه‌وتن له ئامێز ناگیردرێ و زه‌وی هه‌روا
سه‌خت و ئاسمانیش دوور ده‌مێنیته‌وه.
درێژه‌ی
بابه‌ت |
|
دۆستان و هاورێیانی
خۆشه‌ویست
سڵاوێکی گه‌رم،
ده‌بێ زۆر به‌وه دڵخۆش
بین که له سه‌رده‌مێک داین، مرۆڤ ده‌توانێ به یارمه‌تی
دنیای ئاڵۆز و سه‌رسووڕهێنه‌ری ئینتێرنێت،
گۆمی
مه‌ند و قه‌وزه‌گرتووی تاکده‌نگی بشڵه‌قێنێ، ده‌توانێ
سنووری سه‌پاو و داتاشراوی
وا‌بکه‌ن و واوه‌مه‌چنی
حکومه‌تیی و ده‌بێ و نه‌بێی هاورێبوارانی تاک‌بین و
خۆ‌ویست ببه‌زێنێ. ده‌توانێ باسی هیوا و ئاواته به‌رز و
مه‌زنه‌کانی مرۆڤ بکات و له دژی کۆنه‌په‌رستی ده‌نگ
هه‌ڵببڕێ ، ده‌توانی ده‌نگی ئاواته کپکراوه‌کان بێ و قسه
له دنیایه‌کی دیکه بکات که ده‌کرێ و ده‌بێ به‌دوور له
زۆرداری و بێ عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و تژی له ئازادی
بۆ هه‌موان بێ.
راوێژ ئارخه‌یانه و به‌و روانگه‌وه پێ‌هه‌ڵده‌گرێ،
ئاواته‌خوازه هاوشان له گه‌ڵ ئێوه‌دا ملی ئه‌و رێگا
ناهه‌موار و دژواره به پێی تواناکان و ته‌نگه‌به‌ریی
ده‌رفه‌ته‌کانی خۆی بگرێته‌به‌ر. ئارخه‌یانه و
ده‌یهه‌وێ به بێ پشووسواری، به دڵسوکنایی و بێ
دڵه‌ته‌په له هه‌ره‌شه‌ی نه‌یار و گوێ‌نه‌دان به
ده‌نگ‌دابڕین و چاو مۆرکردنه‌وه‌کانی هاومه‌نزڵی خۆ‌ویست،
رێبواری ئه‌و رێگایه بێ.
راوێژ هیواداره له ریزی روژنامه‌وانی چاوکراوه‌دا جێگای
ببێته‌وه و ئاوێنه‌ی ده‌نگ و وشه‌کانی ئێوه‌ی هاوده‌رد
بێ. له‌م رێگایه‌دا ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ئێوه درێژ
ده‌که‌م، چاوه‌ڕوانی راسپارده و روانگه و ده‌ربڕینه‌کانی
ئێوه‌م. باش ده‌زانم که نه‌ک "تاک"ی په‌رته‌وازه،
به‌ڵکو ته‌نیا "گشت"ی پێکهه‌ڵپێکراوه که ده‌ره‌قه‌تی
کارێکی پووخت و پاراو دێت. هه‌روه‌ها ده‌خوازم ئه‌گه‌ر له
گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکه‌که‌یدا هه‌ن، به که‌سانی دیکه‌شی بناسێنن
و له لینکی سایته‌کانی خۆتاندا دای بنێن.
هه‌ر بژین به
سه‌رکه‌وتوویی
ناسر ئه‌مین نژاد
20. 05. 2007 |
|
«راوێژ»
بڵاوكراوه‌یه‌كی ئینترنێتی ـ خه‌به‌ری سیاسی و
لێكدانه‌وه‌یه و ئاسۆی كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ به‌ری له سته‌م
و ژێرده‌سته‌یی ئینسان به
ده‌ستی ئینسانی له‌به‌ر چاوه. ئه‌مه‌ش به
بێ رماندنی قه‌واره‌ی هیره‌می (هیرارشی) زاڵ به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگا و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ئیمتیازاتی چینایه‌تی،
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی تایبه‌ت و تاقانه‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگا و ده‌سته و به‌سته‌كانیان نایه‌ته دیی. هه‌ر
ئه‌مانه‌ن كه به‌ری ره‌وتی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگایان گرتووه و
ده‌یگرن، كه ده‌بێ ...
درێژه‌ی
بابه‌ت |
|
چیتان له گیانی ئه‌م خه‌ڵكه
ده‌وێ؟ |
ێمه به
ناوی كانونی نوسه‌رانی ئێران، به ده‌نگێكی به‌رزه‌وه
ده‌ڵێین چیتان له گیانی ئه‌م خه‌ڵكه ده‌وێ؟ ئه‌م هه‌موو
گیروگرفت نانه‌وه، ئه‌م هه‌موو راوه‌دوونان و گرتن و
ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه بۆ چییه؟ ئه‌م هه‌موو ئازادی كوژی
و سانسۆر و به‌رگرتنه بۆ چییه؟ واز له‌م خه‌ڵك بێنن،
به‌سیه‌تی ئیتر!
نوسه‌رانی
سه‌به‌خۆ ده‌خنكێنن كه ته‌نیا له پێناو ژیان و هیوا و
ئازادی‌دا ده‌نووسن، كۆت و به‌ند
ده‌خه‌نه
ئه‌ستۆ و
ده‌ست و پێی ژنانی خه‌باتكاری ئه‌م وڵاته كه مافی
ئینسانی راسته‌قینه‌ی خۆیان گه‌ره‌كه. سه‌ری كرێكاران
ده‌كوتنه‌وه چونكا داوای مافی پێخوستكراویان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه نووسی ئازادیخواز ده‌ته‌پێننه ناو
زیندانه‌كان، هه‌ره‌شه‌ی كوشتن و برین و ده‌س به‌سه‌ر
کردن
له مه‌عه‌لیمه‌كان ده‌كه‌ن، كه له هه‌وڵی
به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی خۆیانن. مافی له‌به‌ركردنی
جلوبه‌گی دڵخوازتان له ژنان ئه‌ستاندۆته‌وه، كه
سه‌ره‌تاییترین مافی ئینسانه. كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه
سه‌ر رێگای هه‌ڵسوڕانی سه‌ربه‌ستانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
خوێندكاران و .....
له درێژه‌ی ئه‌م سه‌ركوتكردنانه‌دا هه‌ره‌شه و گوره‌شه
له ده‌زگا بڵاوكراوه‌ییه سه‌ربه‌خۆكان ده‌كه‌ن،
ته‌نانه‌ت ره‌حم به گۆری گیانبه‌ختكردووه‌كانی رێگای
ئازادیش ناكه‌ن و گوێ به شوێنه‌واره مێژوویی و
كه‌له‌پوریه‌كان ناده‌ن و ده‌ست له كاولكردنیان، له‌وانه
شوێنه‌واره مێژوییه‌كانی پاساگارد، ناگێڕنه‌وه.
بۆ وا ئاگرتان ناوه‌ته‌وه، بۆچی واده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌موو
سه‌ركوتكردن و بێ‌ئاوه‌زییه له پێناوی چیدایه؟
كانونی نووسه‌رانی ئێران به بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌لی مانگی
مای، رۆژی جیهانی كرێكار، پیرۆزبایی له هه‌موو كرێكارانی
ئێران و جیهان ده‌كات و خوازیاری ئه‌وه‌یه هه‌رچی
زوتر مه‌حموودی صالحی، له ده‌سگیركراوه‌كانی شاری سه‌قز،
له
ئه‌وه‌ڵی مانگی مای ساڵی ١٣٨٣ و باقی كرێكارانی دیكه،
موعه‌لیمه‌کان، خوێندکاران، هه‌ڵسووراوانی نه‌ته‌وه
جۆربه‌جۆره‌کان و رۆژنامه‌وانه ده‌زگیرکراوه‌کان ئازاد
بکرێن
و خوازیاری
كۆتاییهێنان به‌و هه‌موو په‌ڵكێشكردن و سه‌ركوتكردنانه‌ین
كه له گۆڕیدان.
كانونی
نوسه‌رانی ئێران، ئاواته‌خوازی دنیایه‌کی بێ‌شه‌ر، دوور
له نه‌زانی و بر‌سییه‌تییه، خوازیاری ئازادی و ئاسایش و
به‌رابه‌رییه بۆ هه‌موو ئینسانه‌کان.
كانونی
نووسه‌رانی ئێران
|